بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوونی هەرێم و بەغداد بە رێککەوتنی نێوانیان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێویستیی رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا، هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژە و هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت.

پرسی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی مووچە پارێزراوبێت و خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share