لە ڕێوڕەسمێکدا بەسەرهات و شایەتییەکانی ئەنفال بە سێ بەرگ بڵاوبووەوە

لە ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان و بڵاوبوونەوەدا هەرسێ بەرگی کتێبی “گەشتەکانی ئەنفالستان” بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی خوێنەران و نووسەران و کەسایەتییە جیاجیاکان، لە ڕێوڕەسمێکدا بەسەرهات و شایەتییەکانی ئەنفال لە سێ بەرگی قەبارە گەوردا بە ناونیشانی “گەشتەکانی ئەنفالستان”ەوە، بڵاوکرایەوە.

“گەشتەکانی ئەنفالستان” کۆکراوەی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەیە کە لەگەڵ سەرجەم شایەتحاڵەکانی ئەنفالدا ئەنجامدراون و دیدار و شایەتییەکان تەنیا کەسوکاری ئەنفالکراوان ناگرنەوە، بەڵکو “جاش و موستەشارەکان” و خەڵکانی سەر بە نەتەوەکانی تری وەک هۆڵەندی و نەرویجی و بەریتانیش لەخۆدەگرن.

عومەر محەمەد دیمانەساز و ئامادەکاری کتێبەکە، ڕایگەیاندووە “ئەم دیدارانە تەنیا لە ناوچەیەکی دیاریکراو، یان لە قۆناغێکی دیاریکراوی ئەنفالدا ئەنجام نەدراون، بەڵکو لە زاخۆوە تا خانەقین، کەرکوک و سەرجەم ناوچەکانی کوردستانیان لەخۆگرتووە”.

 

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران هەڕەشەیەكی دیكە لەبارەی "بوونی بارەگای ئیسرائیلی"یەوە دەكات

بابەتی دواتر

دوو بۆ سێ هەفتە جارێك گۆڕدراوێكی نوێ دەردەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share