یەكەم “وەزیری قاوە” لە جیهاندا دەستنیشانكرا

جەیمس مارابێ سەرۆك وەزیرانی وڵاتی پاپوا گینیای نوێ، دوو وەزارەتی تایبەت بە قاوە و ڕۆنی دارخورمای لە كابینەكەیدا پێكهێنا.

سەرۆك وەزیران، جۆ كۆیم كولیی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە دەستنیشانكرد و ئەركەكەی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی قاوە دەبێت.

پاپوا گینیای نوێ بووە بە یەكێك لە وڵاتانی هەناردەكاری قاوە و ئێستا قاوەكەی ڕەوانەی ئەمریكا، ژاپۆن و ئوسترالیا دەكات. ئامانج لە پێكهێنانی وەزارەتێكی تایبەت بە قاوە، زیادكردنی ژمارەی ئەو وڵاتانەیە كە قاوەیان بۆ هەناردە دەكات.

بڕیارێكی تری سەرۆك وەزیرانی پاپوا گینیای نوێ، پێكهێنانی وەزارەتێكە تایبەت بە ڕۆنی دارخورما و دەیەوێت هەناردەكردنی ئەو ڕۆنە بۆ دەرەوە زیادبكات و لەگەڵ قاوەدا بیانكات بە دوو سەرچاوەی سەرەكیی داهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
Total
0
Share