ئاهەنگێكی لەدایكبوون تێچووەكەی 27 ملیۆن دۆلار بووە

ژنە ملیاردێرێكی لوبنانی تێچووی ئاهەنگی لەدایكبوونەكەی گەیشتووەتە نزیكەی 27 ملیۆن دۆلار، تەنها نرخی عەزیەكەی 25 ملیۆن دۆلار بووە.

كەناڵی ئەلعەرەبییە ئاشكرایكردووە، ژنە ملیاردێرێك كە هیچ دەزگایەكی میدیایی ناوی بڵاونەكردووەتەوە ئاهەنگی لەدایكبوونی 40 ساڵەی سازكردووە لە كۆشكەكەی خۆی لە شاری مەلەگە لە ئیسپانیا.

خاوەنی ئاهەنگەكە بە عەزیەیەكەوە دەركەوتووە، كە چەندین جۆر خشڵی گرانبەهای پێوەبووە و نرخەكەی 25 ملیۆن دۆلارە، 10 ئەندامی خێزانەكەشی ئامادەی ئاهەنگەكەی بوون.

ئاهەنگەكەی ئەو ژنە ملیاردێرە تەنها لە یەك شوێن نەبووە بەڵكو چەندین لقی دیكەی هەبووە، لە چەندین وڵاتەوە هاوڕێكانی كە ژمارەیان نزیكەی 150 كەس بووە لەڕێی ڤیدیۆوە ئاهەنگەكەیان لەگەڵدا گێڕاوە و بە بەهای نزیكەی 20 هەزار دۆلار دیاریان بۆ كڕیوە.

ئەو كەسەی عەزییەكەی بۆ ئەستێرەی ئاهەنگەكە سازكردووە دیزاینەرێكی بەریتانییە و ناوی Debbie Wingham ە و تەمەنی 38 ساڵە.

تەواوی عەزیەكەی ژنە ملیاردێرە لوبنانییەكە ڕووپۆش كراوە بە جۆرەكانی ئەڵماس و خشڵی گرانبەها، كۆی گشتیی خەرجییەكانی ئەو ئاهەنگی لەدایكبوونەش بە عەزیەكەشەوە گەیشتووەتە نزیكەی 27 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

ترەمپ كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی دەستپێكردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق: هەرێم قەرزاری كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی نەوتە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكارەكەی دەستدرێژی و كوشتن و خۆكوژییە.. ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردن لە بنكەیەكی سەربازی بەرپادەكات

بەهۆی ڕوداوەكانی كوشتن، خۆكوژی، دەستدرێژی سێكسی و توندوتیژییەوە، سوپای ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردنی لە بنكەی سەربازیی تەكساس بەرپاكردووە. ڕایان…
Total
0
Share