ئێران لە جیهاندا دووەم وڵاتە لەڕووی زۆری ژمارەی دووپشک و ماری ژەهراوییەوە

پسپۆڕێكی مێرووناسی ئێرانی ئاماژە بەوەدەكات، ئێران لەڕووی زۆری ژمارەی دووپشک و ماری ژەهراوییەوە لە ڕیزبەندی دووەمی جیهاندایە.

بەبۆنەی ڕۆژی ڕێگریکردن لە پێوەدانی مێرووە زیانبەخشەکان، واحید درەخش ئەحمەدی، پسپۆڕی مێرووناسی ئێرانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئێرنا ڕایگەیاندووە، “ئێران لەڕووی زۆری ژمارەی دووپشک و ماری ژەهراوییەوە لە دوای مەکسیک لە ڕیزبەندی دووەمی جیهاندایە”.
واحید درەخش ئەحمەدی ئەوەشی ئاشکراکردووە، “لە ئێران ساڵانە نزیکەی 42 بۆ 45 هەزار حاڵەتی پێوەدان ڕودەدات کە زۆرینەیان پێوەدانی دووپشکن، 70%ی پێوەدانەکان لە پارێزگای خوزستان ڕودەدەن، دوای خوزستان پارێزگاکانی هورموزگان، سێستان و بەلۆچستان، بوشەهر، فارس و کرمان دێن”.
ئەو پسپۆڕە ئێرانییە باسی لەوەشکردووە، لە جیهاندا زیاتر لە 2 هەزار جۆری دووپشک دیاری کراون کە 50یان لەڕووی پزیشکییەوە گرنگن، تا ئێستاش 62 جۆری دووپشک لە ئێران تۆمار کراون.
بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئێران هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی قەرەباغ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share