گاریس بەیل لەگەڵ یانەی داهاتووی ڕێککەوتنی کردووە

گاریس بەیل لەگەڵ یانەی داهاتووی ڕێککەوتنی کردووە ئەستێرەی وێڵزی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاریس بەیل لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز ڕێککەوتنی پێشوەختەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئێکسپرێس”ی بەریتانی، گاریس بەیل پێشوەختە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کردووە، پاڵپشت بەو ڕێککەوتنە لە هاوینی 2022 بەبێ بەرامبەر پەیوەندییان پێوە دەکات و ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە تەنها مووچەی ساڵانەی بۆ تەرخاندەکەن، مووچەکەشی کەمترە لەو بڕەی لە ڕیاڵ مەدرید بۆی تەرخانکراوە.

وەرزی ڕابردوو شەمەندەفەرەکەی وێڵز بەشێوازی خواستن لە یانەی تۆتنهام یاریکرد، هاوینی ڕابردوو ماوەی خواستنەکەی کۆتاییهات و گەڕایەوە بۆ یانەی شاهانەی مەدرید، لەم وەرزەشدا لەلایەن کارلۆ ئەنچلۆتی-یەوە پشتگوێخراوە و وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەیلی تەمەن 32 ساڵ لە ساڵی 2013ـەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریدەکات، تاوەکو ئێستا 254 یاری بە درێسی سپیی شاهانەوە کردووە، 106 گۆڵ و 67 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا تەنانەت لەسەر دوو نووسەریش ناكۆكن و لە ململانێدان

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید داوەری یارییەکەی پاریسی بەدڵ نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share