ڕیاڵ و بارسا دوو بۆندی گەورە لەگەڵ یوڤانتۆس تاوتوێدەکەن

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە خولی ئیسپانیا دەستیان بە دانوستاندن کردووە لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بۆ واژووکردنی دوو بۆندی گەورە.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی لە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە ئاشکرایکردووە، نوێنەکردنەوەی بۆندی جۆرجیۆ کیلینی پەیوەندی بە دانوستاندنی یاریزانەکە لەگەڵ کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەنچلۆتی پەیوەندی لەگەڵ بەرگریکارە مێژووییەکەی ئیتاڵیا بەستووە، داوایلێکردووە لە یانەی شاهانە جێگەی سێرجیۆ ڕامۆس، یاخود ڕافائێل ڤاران بگرێتەوە، کە ئەگەر زۆرە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەرانی یوڤی ناچارن جێگرەوەیەک بۆ ئارسەر مێلۆ دابینبکەن، کە لەماوەی داهاتوودا نەشتەرگەری دەکات و دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی ئارۆن ڕامسی-یان بەرامبەر میرالیم پیانیچ خستووەتە بەردەستی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە.

کالچیۆ میرکاتۆ نوسیویەتی، موچەی پیانیچ نۆ ملیۆن یورۆیە و بۆ یانەی بەرشلۆنە بووەتە کێشە، بۆیە ئەگەر زۆرە بە ئاڵوگۆڕکردنی بە ئارۆن ڕامسی قایلبن، کە موچەکەی حەوت ملیۆنە و ئامادەیە کەمتریشی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share