قەتەر لە مباپێ تووڕەیە و پێرێز دەڵێت: نەخێر..

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان لە کیلیان مباپێ توڕەن، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش دەڵێت، “گوێبسیتی هەواڵەکانی ئەو یاریزانە نابم.”

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، کە تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان لە کیلیان مباپێ تووڕەن و پێیانوایە خیانەتی کردووە.

پاریس نیگەرانە کە جارێکی دیکە مباپێ دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لە میدیاکانەوە بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی کەمتر لە پێنج مانگە بە باشترین شێوە نوێکراوەتەوە.

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن جەمسەری مباپێ-وە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، “بوونی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ داهاتووە بۆ ڕیاڵ، نەک لە پڕوپاگەندەکان بێزاربووم، بەڵکو ئەو هەواڵانەش ناخوێنمەوە کە پەیوەندیدارن بەو یاریزانەوە.”

“لیکیپ” جەخت لەوە دەکاتەوە، بۆندی مباپێ بۆ دوو وەرزە و قەتەرییەکان لە مێرکاتۆی زستانی 2023 دەستبەرداری نابن، لە هەمان کاتدا ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە نرخێکی بەرزتر زۆر لاوازە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەرەپێداوە کە بکوژییەکەی 80%یە

بابەتی دواتر

هاندەرانی بەرشلۆنە سەرۆکی پاریسیان پەلکێشی دادگا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share