ئه‌تله‌تیکۆ (250) ملیۆن یورۆی ڕه‌تکرده‌وه‌

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری چوار له‌ یاریزانه‌کانی ببێت، چوار گرێبه‌ستی به‌ کۆی 250 ملیۆن یورۆ ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس”ی ئیسپانی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستێکی بۆ گواستنه‌وه‌ی جواو فیلێکس به‌ بڕی 130 ملیۆن یورۆ پێشکه‌شی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید کردووه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس بڕی 40 ملیۆن یورۆی بۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتا و چێڵسی 80 ملیۆنی بۆ مارکۆس لۆرێنتی و ماتیۆس کونیا پێشکه‌ش کردووه‌.

ئیداره‌ی “ڕۆخی بلانکۆس” وه‌ڵامه‌کانیان نه‌رێنی بووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆفه‌رانه‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ که‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 250 ملیۆن یورۆ.

ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان دوو هۆکاری له‌ پشته‌، خواستی دیێگۆ سیمیۆنی له‌سه‌ر نییه‌، چونکە‌ ناچار ده‌بێت جارێکی دیکه‌ پێکهاته‌که‌ی بونیاد بنێته‌وه‌، هۆکاری دووه‌میش په‌یوه‌ندی به‌ خودی ئیداره‌ی ئه‌تله‌تی-یه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ پێیان وایه‌ نرخی یاریزانه‌کانیان له‌و بڕانه‌ زیاتره‌ که‌ پێشکه‌ش کراون.

بابەتی پێشتر

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ مێسی چاوەڕێی کاتی گونجاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share