بەهۆی شكستی هەڵبژاردەی میسڕ لە یاریی كۆتایی جامی ئەفریقا، هاوڵاتییەكی میسڕی بە جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستدا.
خالید بەیومی، ئەندازیاری شارستانی لە یەكێك لە قاوەخانەكانی پۆرسەعید سەیری یارییەكەی میسڕ و سەنیگال دەكات لە یاریی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.
پاش دۆڕانی میسڕ بە لێدانی یەكلاكەرەوە، خالید باری تەندروستیی تێكدەچێت و دەستبەجێ دەبرێتە نەخۆشخانە، دواتر دەردەكەوێت بەهۆی شكستی هەڵبژاردەی میسڕەوە، فشاری بەرزبووەتەوە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانلەدەستدەدات.
محەمەد عەوەز هاوڕێی خالید ئاماژە بەوە دەدات كە شكستی هەڵبژاردەی میسڕ كاریگەریی خراپی لەسەر خالید دروستكردووە و ئەوەش هۆكار بوو بۆ گیانلەدەستدانی.
شەوی ڕابردوو لە یاریی كۆتایی جامی ئەفریقا، سەنیگال بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە میسڕی بردەوە و بۆ یەكەمجار ناسناوەكەی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا.