یاری سوپەری ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم لە سعودییە دەکرێت

 

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودییە، یاسر ئەلمسحەل دووپاتیدەکاتەوە، بۆ جاری سێیەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە وڵاتی سعودییە ئەنجامدەدرێت.

ئەلمسحەل لە پڕۆگرامی نوێی ” فی ئەلمەرما”ی کەناڵی ئەلعەرەبییە بەشداریکرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، ” لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێک لەنێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و سعودیە واژووکرا، ڕێککەوتنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە”.

کەسایەتیەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا یەکێکە لە کۆنترین فیدراسیۆنەکان و لە بواری داوەری و یاساییدا چەندین کادری بەتوانا و شارەزایان هەیە، بۆیە نزیکبوونەوەی نێوانمان بە مەبەستی وەرگرتنی ئەزمونە لە پڕۆژەی ئیتاڵییەکان، بە دڵنیاییەوە جامی سوپەری ئیتاڵیاش لە ساڵی 2021 لە سعودییە ئەنجامدەدرێت”.

یاسر لە کۆتا وەلامەکانیدا ڕایدەگەیەنێت، کە دیارینەکردنی یاریگا و کات و وادەی ئەنجامدانی یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا پەیوەندی بە پەتای کۆرۆناوە هەیە، هاندەران ناتوانن بەشداری تیادابکەن و دەبێت فیدراسیۆنی سعودییە لە ڕووی تەندروستی و لۆجیستییەوە ئامادەکاری بۆ بکات.

تاوەکو ئێستا دووجار جامی سوپەری ئیتاڵیا لە سعودیە ئەنجامدراون، بۆ یەکەمجار لە 2018 لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان میلان و یوڤانتۆس، خانمە پیرەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو، جاری دووەم لە ساڵی 2019 یانەی لازیۆ ڕوبەڕوی یوڤانتۆس بووەوە و هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک براوەبوون.

بابەتی پێشتر

مێژووی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی نێوان یوڤی و بارسا له‌ چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد لە کڕینی داواکراوێکی ڕیاڵ و بارسا نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share