لە ئەمریکا سکاڵا دژی مێسی تۆمارکرا

دایک و باوکی چەند یاریزانێک سکاڵایان لەسەر مێسی تۆمارکردووە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى لە ئەمریکا پێشکەشی دەکات

ڕۆژنامەى زە ئۆنیۆنی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، دایک و باوکی چەند یانەیەکی ئەمریکی سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر مێسی بەهۆی ئەوەى لە یارییەکاندا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ کوڕەکانی ئەواندا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت چەند یاریزانێکی ئۆرلاندۆ سیتی لە پشووی تایمەکاندا نەیانویستوە بچنەوە ناو یاریگا و وتویانە لە ژووری خۆگۆڕین ناچینە دەرەوە چونکە مێسی بە ئاسانی تێمان دەپەڕێنێت و لەبەردەم هاندەران و خێزانەکەماندا شەرمەزارمان دەکات.

دایکی جاک ماگلینی یاریزانی فیلادلفیا دەڵێت

هیچ یاریزانێک ناتوانێت مێسی ڕابگرێت، ئەو زۆر لە کوڕەکەى من باشترە و واشیکردووە کوڕەکەى من خراپ دەربکەوێت.

دەشڵێت: کوڕەکەم دواى شکستیان بەرامبەر مەیامی زۆر گریاوە و وتویەتی جارێکی تر یاریی ناکەم.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی یانه‌کان له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێزی گه‌ری دووه‌م ئه‌نجامده‌درێن. یاری…
Total
0
Share