پێش یاریی ئینتەر.. چاڤی داوای سێ گۆڕانکاری لە یاریزانان کردووە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە درکی بە هەڵەی تاکە کەسی و شکستی بیرکردنەوەی هەندێک لە یاریزانەکانی کردووە، داواشی لێکردوون لە سێ خاڵدا زیاتر برەو بە تواناکانیان بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، لە دوایین ڕاهێنانەکانی یانەی بەرشلۆنەدا بە شێوازێکی دیکە تەکتیکەکانی لەسەر یاریزانان تاقیکردووەتەوە، داواشی لێکردوون لە سێ ڕووەوە بەرەوپێش بچن:

یەکەم: بوێریی زیاتریان هەبێت و لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە لێدانی زیاتر (شووت) ئاراستەی گۆڵی ڕکابەران بکەن، نەک تەنها چاوەڕوانی ئەوەبن لیڤاندۆڤسکی گۆڵ تۆمار بکات.

مەشقەکانی یانەی بەرشەلۆنە – سان سیرۆ، میلانۆ، ئیتاڵیا – 3ی تشرینی یەکەمی 2022، چاڤی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کاتی مەشقەکاندا قسە لەگەڵ یاریزانان دەکات. ڕۆیتەرز/دانیێل ماسکۆلۆ

دووەم: زیاتر یاریگا و مەوداکان فراوان بکەن، تەنها پشت بە تواناکانی عوسمان دێمبیلی نەبەستن.

سێیەم: سەرجەم یاریزانان جموجۆڵی بەردەوام بکەن، بۆ ئەوەی مەودای زیاتر بڕەخسێت و بتوانن خۆیان لە چاودێری بەرگریکاران دەرباز بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share