پێنج یانە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکانی زستانەدا خەرجکردووە

شەوی ڕابردوو دووشەممە، بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆ ساڵی 2022 کۆتاییهات، یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی لەو وادەیەدا زۆرترین پارەی لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە.

لەپێناو گەڕاندنەوەی یانەی نیوکاسڵ بۆسەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان و ڕزگاربوونیان لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی پلە یەکی ئینگلتەرا، لەسەر ڕاسپاردەی ئیدی هاو-ی ڕاهێنەر، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بڕی 102.10 ملیۆن یورۆی لە گواستنەوەکانی یاریزاناندا بەکارخست، کە پێکهاتوون لە: برونۆ گیماریش (لیۆن)، کریس وود (بێرنڵی)، کیران تریپیێر (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، دان بۆرن (برایتۆن)، مات تارجیب (ئەستۆن ڤێلا).

یانەی نیوکاسڵ لەئێستادا کەوتووەتە پلەی 18ی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، تەنها 15 خاڵیان کۆکردووەتەوە، لەم وەرزەدا تەنها دوو یارییان بردووەتەوە نۆ یەکسانبوون و 10 دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

ڕیزبەندیی ئەو یانانەی لە میرکاتۆی زستانی 2022 زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووە:

  1. نیوکاسڵ 102.10 ملیۆن یورۆ
  2. یوڤانتۆس 97.70 ملیۆن
  3. بەرشلۆنە 55 ملیۆن
  4. لیڤەرپوڵ 45 ملیۆن
  5. ئێڤەرتۆن 37.50 ملیۆن
بابەتی پێشتر

ئێڤەرتۆن لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەهێزترین گورزی وەشاند

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانەدا دوو هەڵەی گەورەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share