فێدرەر کۆتاییهاتووە؟ ناتوانێت تاوەکو ویمبڵدنی 2022 بگەڕێتەوە

ڕۆجێ فێدرەر-ی ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی، بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیی ویمبڵدنی وەرزی 2022 بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانەی سویسری تێنسی سەرزەوی، ڕۆجێ فێدرەر بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیی ویمبڵدن لە بەریتانیا بکات، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتییەکە هێشتا هەشت مانگی ماوە سازبکرێت.

بڕیارە 10ی تەمموزی 2022 پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلام لە شاری لەندەن ئەنجامبدرێت، فێدرەر سەرەڕای ئەوەی 18 مانگە بەهۆی پێکان و نەشتەرگەرییەوە دوورکەوتووەتەوە، بەڵام پێناچێت بەمزووانە بگەڕێتەوە و گومان لە پشوودانی دەکرێت تاوەکو دوای مانگی تەمموز و کۆتاییهاتنی ویمبڵدن.

ئەستێرە مێژووییەکەی سویسرا تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ، ئەوەش بووەتە ڕێگر لەبەردەم چارەسەربوونیدا بەشێوەیەکی خێرا، تەنانەت هەندێک لە میدیا و شارەزایان پێیانوایە، لەکۆتایی 2022 وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

کوری هێزی بازووی پیشانی برۆکلین نێتس دا و سەرکەوتنەکانی گەڕاندەوە

بابەتی دواتر

زێدان لە مانچستەر یونایتد نزیکتربووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share