سیتی چاودێریی یاریزانێکی مەدرید دەکات

یانەی مانچێستەر سیتی ئنگلیزی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

فابریزیۆو ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی دیاریی بواری وەرزشیی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر سیتی ئنگلیزی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی داهاتوو چوامێنی، یاریزانی ناوەڕاستکاریی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەکی دیکەش لەپاڵ مانچێستەر سیتی گرنگی بە چوامێنی دەدەن، بەڵام یانەی شاهانە ئامادە نییە دەستبەردایی ببێت و یاریزانەکەش لە یانەکەی ئاسوودەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share