کلۆپ چۆن باسی ڕاگرتنی هالاند دەکات؟

یۆرگن کلۆپ ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان نابێت سەرنجیان تەنها لەسەر هالاند بێت لەبەرئەوەى مانچستەر سیتی تەنها پشت بەو نابەستێت بۆ گۆڵکردن.

هالاند ئەم وەرزە 20 گۆڵی کردووە 15ی لەخولی ئینگلتەرا بووە و کێشەیەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو یانانەى بەرامبەر سیتی یاریی دەکەن.

کلۆپ پێش یارییەکە وتی: ئێمە دەبێت بەرامبەر باشترین هێرشبەری جیهان یاریی بکەین, پێویستە کەمترین تۆپی بۆ بچێت.

ڕاهێنەرەکەى لیڤەرپوڵ دەڵێت ئەگەر تەنها چاومان لەسەر هالاند بێت، هەڵەیەکی گەورە دەکەین چونکە هەموو یاریزانەکانی مانچستەر سیتی دەتوانن گۆڵت لەسەر تۆماربکەن.

کلۆپ باسیشی لەوە کرد کە هالاند یاریزانێکی جەستەیی بەهێزەو لایەنی هونەریشی زۆر بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share