توێژینەوەیەک: ئاستی پیسبوونی کیمیایی سنووری ئاسایشی ژینگەی مرۆڤایەتیی ‏تێپەڕاندووە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان، كە پشتی بە لێكۆلینەەیەك بەستووە، مەترسییەکانی ‏زیادبوونی ئاستی پیسبوونی کیمیایی دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات لە بەرزترین لوتکەوە ‏کە ئێڤێرستە، تا قوڵترین ئاستی دەریاکان پیسبوونی ژینگە لەڕووی کیمیاییەوە ئاستی ‏هەسارەکەی تێپەڕاندووە.‏

بەپێی ئەو توێژینەوە نوێیەی ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، زیادبوونی پیسبوونی ‏کیمیایی لەجیهاندا هەڕەشەیە بۆسەر ئەو سیستمە ژینگەییەی کە مرۆڤایەتی ‏پشتیپێدەبەستێت. ‏

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، کەلوپەلە پلاستیکییەکان سەرچاوەیەکی مەترسیداری گەورەن، ‏لەگەڵ ئەوەشدا 350 جۆر لە ماددەی کیمیایی دروستکراو لە مەترسییە کیمیاییەکانی سەر ‏ژینگەن. ‏

توێژینەوەکە دەڵێت، پیسبوونی کیمیایی هەڕەشە لە سیستمی زەوی دەکات، کە کاردەکاتە ‏سەر کردە بایۆلۆجی و فیزیاییەکانی زەوی و دواتریش سەرجەم جۆرەکانی ژیان تێیدا. ‏

بەنمونە، لەناوبەری مێرووەکان “‏PCB‏” دەبێتەهۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە مێروو ‏کە سوودبەخشن و ناکرێت بەو پێكهاتانە لەناوببرێن، كە لەبنەڕەتیشدا ئەوان ئامانج نین، ‏بەڵام لەناوبردنیان کاریگەریی لەسەر هەوای پاک، ئاو و خۆراک دەبێت.‏

باتریشیا فیلارۆبیا توێژەر لە ناوەندی “‏SRC‏” ی سویدی دەڵێت، لەساڵی 1956ـەوە ڕێژەی ‏بەرهەمهێنانی کەرەستە کیمیاییەکان پەنجا هێندە زیادیکردووە، پێشبینیشدەکرێت تاساڵی ‏‏2050 ئەو ئاستەی ئێستا بۆ سێ هێندە بەرزببێتەوە.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئاستەی وڵاتانی جیهان کەرەستەی کیمیایی پێبەهەمدەهێنن، چ ‏جۆرەکانی پێشوو، چ جۆری نوێی ئەو ماددە کیمیاییانە، وادەکات ناوچەی پارێزراوی ‏ژینگەیی بۆ مرۆڤایەتیی بەتەواوی بەرتەسک ببێتەوە، یان لەبنەڕەتەوە ئاسایشی ژینگەیی ‏بۆ مرۆڤایەتی نەمێنێتەوە.‏

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، هەندێک لە مەترسییەکانی ماددە کیمیاییەکان کاردەکەنە سەر ‏ناوچەیەکی بەرفراوانتر، وەک ماددەی کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن، کە کاردەکاتە سەر چینی ‏ئۆزۆن و وێرانی دەکات.‏

توێژینەوەکە بۆ دیاریکردنی کاریگەریی پیسبوونی کیمیایی و تێپەڕاندنی سنووری ‏ئاسایشی  هەسارەی زەوی، ژمارەیەک پێوەری دیاریکردووە. ‏

ئەو توێژینەوەیە، تێکڕای بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکانی بەکارهێناوە، کە بەشێوەیەکی ‏خێرا بەرزدەبێتەوە و دەکرێتە ژینگەوە. ‏

هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی قورس و دەردانی گازە زیانبەخشەکان بۆ ناو ژینگە ‏یەکێکی دیکە بووە لەو هەڵسەنگاندنانەی توێژینەوەکە پشتی پێبەستووە. ‏

لایەنێکی دیکەی توێژینەوەکە دەریدەخات تێکڕای قەبارەی ئەو پلاستیکانەی لەسەر زەویدا ‏هەن زیاترە لە قەبارەی کۆی سییەکانی سەرجەم زیندەوەرانی سەر هەسارەکە، کە ئەمەش ‏ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێپەڕاندنی سنووری سەوزیی ژینگەی هەسارەکە. ‏

بۆیە توێژەران دووپاتیدەكەنەوە، زەوی پێویستی بە ڕێکخستنێکی بەهێزتر هەیە، ‏بەجۆرێک سنوورێکی جێگیر بۆ بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان و دەردانیان بۆناو ژینگە ‏دابنرێت. ‏

قسەكردن لەسەر ئەو مەترسییانە لەكاتێكدایە، لە تشرینی دووەمی 2021دا زیاتر لە 100 ‏وڵات ڕێککەوتنی گلاسکۆیان بۆ ئاووهەوا واژووکرد، ئەمەش دوای دوو هەفتە لە گفتوگۆ ‏سەبارەت بە قەتیسبوونی گەرمای زەوی.‏

 

 

بابەتی پێشتر

لیستەکە کێی تێدایە؟ ئێڤەرتۆن بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دوو بەهرەداری بەرازیلی مسۆگەرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە. نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا…
Total
0
Share