ڕاوكردن هەڕەشەی لەناوچوون لە ئاسكەكانی عێراق دەكات

عێراقییەكان ڕوویان لە خواردنی گۆشتی ئاسك كردووە و هۆشداری لە مەترسیداریی دیاردەكە دەدرێت.

بەپێی ئامارەكان، ڕاوكردنی ئاسك لە عێراق زیادیكردووە و چالاكوانێكی ژینگە دەڵێت، حەزی بەشێك لە هاوڵاتییان بۆ خواردنی گۆشتی ئاسك، هەڕەشەی لەناوچوون لە دەگمەنترین جۆرەكانی ئاسك لە عێراق دەكات.

ئیبراهیم زەیدی چالاكوانی ژینگە ڕایگەیاند، 70%ی ئاسكەكانی جۆری ڕیم لە پارێزگای دیالە و ناوچەكانی خۆرهەڵاتی عێراقن، بەڵام بەهۆی ڕاوكردنەوە 90%یان لەناوچوون.

ئەو چالاكوانە ئاشكرایكرد، لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا، نرخی ئاسك بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە، چونكە تەنها بۆ خواردنی گۆشتەكانیان بەكارناهێنرێن، بەڵكو بە زیندوویی لە باخەكاندا بەخێودەكرێن و ئەوەش هۆكارێكی تری هەڵكشانی دیاردەی ڕاوكردنی ئاسكە.

بەپێی وتەی زەیدی، هیچ چاودێرییەك لەسەر ڕاوكردنی ئاسك نییە و بە شێوەیەكی هەڕەمەكی ڕاودەكرێن، بۆیە ژمارەیان كەمبووەتەوە بۆ كەمترینی پەنجا ساڵی ڕابردوو و مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ…
Total
0
Share