سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەی چوارشەممە بارانبارین دەستپێبكاتەوە.‏

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ‏ئاشكراكردووە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.‏

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە لە ئێوارەوە بارانبارین دەستپێدەكات و لە ‏شەودا بارانەكە زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە، بەشێوەیەك ئاستى دابارین لە ناوچە ‏شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت، لە هەندێك ناوچەى تر نمەباران دەبێت.‏

كەشناسی پێشبینیی بەفربارینیشی كردووە لە ناوچە بەرزە شاخاوییە سنووریەکان.‏

سەرچاوەى ئەو بارانبارینە نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاستە و پێشبینی دەكرێت ‏نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە كۆتایی بە بارانبارین بێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟
ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی لە هەرێم

سەرباری هۆشداریدان و نیگەرانییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بەرتەسككردنەوەی ئازادیی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، ئاسایشی پارتی لە…
Total
0
Share