کەناراوەکانی ژاپۆن بوونە گۆڕی ملیۆنان ماسی

لە کەناراوەکانی هاماچۆ لە شاری هۆکایدۆی ژاپۆن، ملیۆنان ماسی سەرئاوکەوتوون و حاڵەتەکە شارەزایانی سەرسام کردووە.

ئەمڕۆ ملیۆنان ماسی لە جۆری سەردین و ماکریل لە کەناراوەکانی هاماچۆ لە شاری هۆکایدۆی ژاپۆن بە مردووی بیندراون و سەر ئاو کەوتوون، بەشێکیشیان شەپۆلی دەریا بۆ کەنارەکانی هێناون.

ئەم حاڵەتە دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکانی ژاپۆن لێکەوتووەتەوە، هەرچەندە زانایان نەیانتوانیوە هۆکارەکەی ئاشکرا بکەن، بەڵام پێشبینی دەکەن، بەهۆی کۆچی بەکۆمەڵی ماسییەکان ئەو حاڵەتە دروست بووبێت.

بە وتەی شارەزایان، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی ژینگە هۆکاری کۆچی بەکۆمەڵی ماسییەکانن.

بەشێک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە، حاڵەتەکە بۆ ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز و بەشێکی دیکەیان بۆ تەقینەوەی ئەتۆمی لەژێر دەریادا دەیگێڕنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم ئەگەرانە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئامارێک: رێژەی منداڵبوون لە عێراق بەردەوام لە دابەزیندایە

بابەتی دواتر

چین نرخی تێچووی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی عێراق کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 94 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 94 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share