چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له‌ ماڵی نوری مالكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگاى فیدراڵی ئه‌نجامده‌دات و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو تاوتوێدەكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دانیشتنێكى دیكه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تبكاته‌وە و ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی دادگاكە یەكلاكەرەوەن و مایەی تانەلێدان نین.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا تێچووى سكاڵاكه‌ى فه‌تح بە هاوپەیمانێتییەكە ببژێرێت و فەتح قەرەبووی ئەو تێچووە بكاتەوە. لە هەمان دانیشتندا دادگای فیدراڵی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق كرد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكاته‌وه‌ و جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەستی بێت نەك ئەلیكترۆنی.

بابەتی پێشتر

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

ژماره‌ى قوربانییانى گه‌رده‌لووله‌كه‌ى فلیپین بۆ 388 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی…
Total
0
Share