وەزارەتی پلاندانانی عێراق گەشەی دانیشتووان و پێشبینییەکانی بۆ 2050 ئاشکرادەکات

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دوایین ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتووانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەشەی دانیشتووان بە ڕێژەیەکی بەرز زیاد دەکات و پێشبینیش دەکات تا 2050 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 70 ملیۆن.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، “عێراق ڕووبەڕووی زیادبوونێکی بەرزی گەشەی دانیشتووان دەبێتەوە، بەجۆرێک ڕێژەی گەشەسەندنی ساڵانە گەیشتووەتە 3% کەدەکاتە یەک ملیۆن کەس لە ساڵێکدا.

ئاماژەی بەوەكردووە، بەپشتبەستن بەو ئامارە پیشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 70 ملیۆن کەس.

پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2050 بگاتە 80 ملیۆن کەس، لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر نەوت تا ساڵی 2030 ڕوو لە کەمبوونەوە بکات بەهۆکارە ژینگەییەکان و ئەمەش نەک تەنها عێراق هەموو ناوچەکە تووشی پاشەکشە لە داهاتدا دەکات.

بەپێی ئامارێکی سەنتەری تایبەت بە سەرژمێریی دانیشتووان ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2021دا 40 ملیۆن و 222 هەزار و 493 کەسن، ئەمەش دەکاتە 0.52%ی کۆی ڕێژەی دانیشتووانی جیهان.

بابەتی پێشتر

ئایفۆن 13 بە میمۆری یەك تێرابایت دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

بیر لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێت بکەرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک.. گەردەلولێکی کارەساتبار ڕوو لە زەوی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share