ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

دوای كوشتنی دوو پۆلیسی توركی لە خاكی سوریادا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، بە بەكارهێنانی هێزی توركیا بێت، یان گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەنقەرە.

دوای كۆبوونەوەیەكی حكومەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتارێكی پێشكەشكرد، قسەی لەبارەی ئەو دوو پۆلیسە توركییەوە كرد كە لە ریفی حەلەب لە سوریا كوژران، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ئەردۆغان وتوویەتی، “ئیتر سەبرمان نەما بەرامبەر ئەو ھێرشە تیرۆریستیانەی کە لە سووریاوە دەکرێتە سەرمان، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی ھەڕەشەکانی سەرمان، چ بە توانای خۆمان و چ بە توانای ئەو ھێزانەی لەوێن، لە ناوی ببەین”.

سەرۆكی توركیا هەڕەشەی ئەوەیكردووە، “لە كورتترین ماوەدا هەنگاوی پێویست بەئاراستەی چارەسەرگردنی كێشەكان” بنێن.

بابەتی پێشتر

کورد پێشکەوتووە یان دواکەوتوو؟

بابەتی دواتر

هەولێر.. شۆفێری تاكسییەك لەسەر کرێی گواستنەوە سەرنشینێكی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share