یەكەم وێنەی شوێنی هێرشەكەی فەڕەنسا.. باس لە ‘سەربڕینی ژنێك’ دەكرێت

قوربانییانی هێرشەكەی شاری نیس لە فەڕەنسا گەیشتە كوژرانی سێ كەس و برینداربوونی دوانی تر، كە لەلایەن كەسێكەوە بە چەقۆ ئەنجامدرا.

پۆلیسی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند پاش ئەنجامدانی هێرشێك بە چەقۆ لە شاری نیس، كە بووە هۆی كوژرانی سێ كەس و برینداربوونی دوانی تر.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە یەكەم دیمەنەكانی شوێنی ڕوداوەكە نیشاندەدات، كە لە نزیك كڵێسای نۆتەردام بووە لە شاری نیس، كە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا دەڕوانێت.

دیمەنەكە بڵاوبوونەوەی چڕی هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی بەهاناوەچوون و ڕێبوارانی ناوچەكە دەردەخات.

لای خۆیەوە سایتی (ئەوروپ 1) ڕایگەیاند كە لەنێو قوربانییاندا ژنێكی سەربڕدراو هەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ئەو زانیارییەی لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فەڕەنساوە دوپاتكردەوە.

لای خۆیەوە جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هەڵمەتەكانی پۆلیس لە شارەكەدا بەردەوامە، لەكاتێكدا پێشتر كریستیان ئیسترۆزی، سەرۆكی شارەوانی نیس ئاشكرایكرد كە تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیركراوە.

تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی فەڕەنساوە تەقەی لێكراوە و بە برینداری دەستیركراوە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەپێی میدیاكان.

شارێكی مەترسیدار
سایتی سكای نیوز عەرەبی لەسەر زاری ئەلبێرت فەرحات، شارەزا لە كاروباری تیرۆر ڕایگەیاند، شاری نیس مۆڵگەی گروپە توندڕەوەكان بووە لە فەڕەنسا.

وتیشی، “زۆرێك لە ئەندامانی ئەم گروپانە فەڕەنسایان بەرەو گۆڕەپانەكانی ململانێ لەسەر ئاستی جیهان جێهێشتووە”.

ئەوەشی دوپاتكردەوە كە شارەكە سەرچاوەی “مەترسییەكی گەورەیە”، وەك ئەوەی كارمەندانی ئاسایشی ناوخۆییی فەڕەنسا وایدەبینن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی فەڕەنسا: كەسێك دەستگیركراوە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر خەڵك

بابەتی دواتر

پێنج ڕۆژە کارکردن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی  بەهێز دورگەی بالی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز دورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا هەژاند تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکراوە. بنکەی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share