هەولێر.. شۆفێری تاكسییەك لەسەر کرێی گواستنەوە سەرنشینێكی كوشت

بەیانی ئەمڕۆ لە بنەسڵاوەی هەولێر، دوای ئەوەی بەهۆی کرێی گواستنەوەوە دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێرێکی تاکسی و سەرنشینێکدا دروستدەبێت، شۆفێرەکە گوللـەیەکی بە سەرنشینەکەوە ناوە و کوشتوویەتی.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست، دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (بارزان نەسروڵا ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسییەک لەسەر کرێی گواستنەوە، شۆفێری تاکسییەکە کوشتوویەتی”.

 پۆلیس ئاشكرایكردووە، تاوانبار لەشوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە و پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

لوتکەی G20 گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی مرۆیی ئەفغانستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share