بەرگریی شارستانیی سلێمانی: تائێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا ئاگرەكەی كارگەی بەرهەمهێنانی قیر لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی كۆنترۆڵ نەكراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، زیاتر لە 15 كاتژمێرە كارمەندانی بەرگریی شارستانی و سەرجەم ئەفسەرانی بنكەكان لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەی كارگەی بەرهەمهێنانی قیرەکەی سەر ڕێگای عەربەت – سلێمانین وتائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی بوونی زۆریی سووتەمەنییەوە تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share