کەشناسیی هەرێم: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەڕاست ئاسمانى هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بۆ چەند رۆژێک، بۆیە ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەو ناوچانە دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ لەناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر و شاری کەرکووک ئەگەری کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا و لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری کەمێک تاوە باران و برووسکە هەیە لەناوچەکانی دەوروبەری شاری هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share