کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەنرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ڕاناگەیەندرێت، بەڵکو لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتی و دوای 24 كاتژمێر لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی پێكەوە ئاشكرادەكرێن.

جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرنگیی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھیچی لە دەنگدانی گشتی کەمتر نییە، ئاشکراشیکرد، “ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت ڕاناگەیەندرێت، دوای 24 کاتژمێر لە دەنگدانی گشتی، لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانە گشتییەكە پێكەوە ڕادەگەیەنرێن”.

بەیانی ئەمڕۆ ھەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێراق دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 196 هەزار كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە تیایدا.

بابەتی پێشتر

عومەر سەید عەلی: دەنگدان درێژكراوەی خەباتی سەدەیەكی مرۆڤی كوردە

بابەتی دواتر

عێراق لە یاریگای خۆی بەرامبەر سوریا و كۆریای باشوور یاری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share