فەرمانی هەرێمی بۆ بە قەزاكردنی خورماڵ واژوو كرا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانی هەرێمی بۆ بە قەزاكردنی خورماڵ واژوو كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو و لەبەر رۆشناییی داواكاریی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە، بڕیاریدا بە هێنانەكایەی قەزای خورماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی خورماڵ.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم بڕیارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەكرێت و سەرجەم رێكارە ئیدارییەكان بۆ ئەم مەبەستە دەستپێدەكەن و بە قەزاكردنی خورماڵ دەبێتە هۆی باشتربوونی رەوشی ناوچەكە لە رووی خزمەتگوزاری و كارگێڕییەوە و خزمەتی زیاتر بە خەڵك و هاوڵاتییانی دەكات.

بابەتی پێشتر

شا چارڵز: رێگەم پێدرا قەفەزەکەم جێبهێڵم

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share