عێراق لە یاریگای خۆی بەرامبەر سوریا و كۆریای باشوور یاری دەكات

یەكێتیی تۆپی پێی عێراق ڕەزامەندیی سەرەتاییان وەرگرتووە بۆ ئەوەی ئابڵوقەی سەر یاریگاكانی عێراق هەڵبگیرێت.

عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق چاوی بە جیانی ئینڤانتینۆ، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی جیهان كەوتووە و بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە، كە ڕێگە بە هەڵبژاردەی عێراق بدرێت لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە یاریگای خۆی یاریبكات.

لە گەڕی پێنجەمدا عێراق بەرامبەر سوریا یاری دەكات و لە گەڕی شەشەمیش ڕووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە.

یەكێتیی تۆپی پێی عێراق ڕەزامەندیی وەرگرتووە بۆ ئەوەی هەردوو یارییەكە لە یاریگای بەسڕە ئەنجام بدرێت.

عەدنان دەرجال لە ئێستادا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ڕێگە بە هاندەران بدرێت ئامادەی ئەو دوو یارییە بن بۆ پشتگیریكردن لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

یاریزانێكی تری بەرشلۆنە تووشی پێكان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share