توێژینەوەیەک مەترسیی بەکارهێنانی غاز لەناو ماڵدا ئاشکرادەکات

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی زۆر بەکارهێنانی غازی ئاشکراکردووە لەناو ماڵدا و ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی بۆ منداڵان.

تیمێکی توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد ئەوەیان ئاشکراکردووە، ئەو غازەی لە ماڵاندا بۆ چێشلێنان بەکاردەهێندرێت، دەبێتە هۆی دەردانی دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی تەنها کاریگەری لەسەر چێشتخانە نەبێت و کاریگەری لەسەر تەواوی ماڵەکە دەبێت، تەنانەت دوای چەندین کاتژمێر لە کوژاندنەوەی.

هاوکات، توێژینەوەکە دەڵێت، تەنها 25 خولەک بەکارهێنانی فڕن لە ژووردا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چڕیی دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین بە رێژەی زیاتر لەوەی لەلایەن رێکخراوەکانی ژینگە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دیاریکراوە.

رۆب جاکسن، پرۆفیسۆری زانستی زەوی دەڵێت، “بەڕاستی کارێکی باشمان لەم وڵاتەدا کردووە لەرووی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی دەرەکی، بەڵام ئەو مەترسیانەمان پشتگوێ خستووە کە مرۆڤ لەناو ماڵەکەیدا رووبەڕووی دەبێتەوە و ئەوەش ئەو هەوایە کە زۆرترین کات هەڵیدەمژین.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە شێوازی چێشت لێنان و هەواگۆڕکێ  لەو شوێنەی خواردنی تێدا ئامادەدەکرێت و گۆڕانکاری لە هەوای ماڵدا کاریگەری باشی دەبێت، بۆ رێگریی لە مەترسییەکان.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دواخستن و پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share