شا چارڵز: رێگەم پێدرا قەفەزەکەم جێبهێڵم

شا چارڵز لەیەکەم دەرکەوتنیدا دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، بە پێکەنینەوە وتی، “رێگەم پێدراوە لە قەفەسەکەم دەربچم” ئەوەش لە کاتی سەردانی کۆلێژی ئەندازیاریی سەربازییدا بوو.

ئەمڕۆ شا چارڵز، پادشای بەڕیتانیا دووەم دەرچوونی ئەنجامدا لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەرکە گشتیەکانی کە دوای دەستنیشانکردنی تووشی شێرپەنجە و ماوەی چارەسەریدا، لێی قەدەغەکرابوو.

کاتێک لە کۆلێژی ئەندازیاریی سەربازی قسەی کرد بە سەربازەکانی وت، “داوای لێبوردن دەکەم کە لەناکاو دەرکەوتم، بەڵام کاتێک ئەم دەرفەتە دەرکەوت و رێگەم پێدرا لە قەفەسەکەم دەربچم، ویستم بێم و بیبینم”.

کاتێک پاشا لە کۆتایی مانگی رابردوودا دەستی بە پەیوەندییە گشتیەکانی کردەوە، کۆشکی باکینگهام رایگەیاند کە پاشا زۆر پەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە گشتیەکانی.

 

 

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. رووداوێكی هاتوچۆ ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكرد

بابەتی دواتر

فەرمانی هەرێمی بۆ بە قەزاكردنی خورماڵ واژوو كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
Total
0
Share