جارێکی دیکه ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه داوایان له ساموێل ئومتیتی به‌رگریکاری فه‌ره‌نسی کردووه، یانه‌یه‌کی دیکه بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی بڵاویکردووه‌ته‌وه، له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2022 ڕۆناڵد کومان به هاوکاریی ستافی کارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ساموێل ئومتیتی به‌رگریکاری فه‌ره‌نسی ئاگادارکردووه‌ته‌وه، بۆ وه‌رزی 2021-2022 له پلانه‌کاندا بوونی نابێت و باشتره یانه‌یه‌کی دیکه بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی فه‌ره‌نسا به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی یانه که‌ته‌لۆنییه‌که‌وه، هه‌وڵی بێوچانیدا متمانه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌کانی ڕه‌تکرده‌وه، له دوایین کۆبوونه‌وه‌شیدا له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه، به‌ڵێنی وه‌رگرت له وه‌رزی نوێ‌دا چانسی یاریکردن به‌ده‌ستبهێنێت تاوه‌کو تواناکانی بسه‌لمێنێت.
سه‌رچاوه‌که نووسیویه‌تی، تاوه‌کو ئێستا ڕۆناڵد کومان ئه‌و چانسه‌ی به ئومتیتی نه‌داوه، به‌ڵکو مكوڕە له‌سه‌ر فرۆشتنی یاریزانه‌که و جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی یانه‌کان له گواستنه‌وه‌کانی زستانه، ڕاهێنه‌ری ناوبراو به پاڵپشتیی به‌شی دامه‌زراندن و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان له یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئومتیتی-یان ئاگادارکردووه‌ته‌وه، له پلانه‌کانیاندا بوونی نییه و هانیده‌ده‌ن یانه‌یه‌کی دیکه بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
سپۆرت نووسیویه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رانی بارسا و کومان هیچ سانسۆرێکیان له‌به‌رده‌م ئومتیتی دانه‌ناوه، ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌کی دیکه‌ی خولی ئیسپانیاشه‌وه بکات.