کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ناوداری ئۆرۆگوای و پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی-یە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە سێ هەفتە لەمەوبەر جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری یانەی ڤالێنسیا پەیوەندی بە ئیدینسۆن کاڤانی-یەوە کردووە، دوای هەفتەیەک گرێبەستیان پێشکەش کردووە و گرێبەستەکە بە دڵی هێرشبەرەکە بووە.

“هێرشبەرە سێلیستییەکە” ڕەزامەندی نیشانداوە و لە هەمان کاتدا داوای چاکسازیی دارایی کردووە، ئەوەش دەست و پێی پیتەر لیمی خاوەنی یانەی بەستووە و لە هەوڵدان یەکێک لە هێرشبەرەکانیان بفرۆشن.

ئیدارەی ڤالێنسیا سەرقاڵی دانوستاندنە بۆ فرۆشتنی مارکۆس ئەندرێ بە یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ، ئەگەر ئەو هەنگاوە سەرکەوتوو بێت، ڕاستەوخۆ گرێبەستی کاڤانی واژۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەفسانە سەرکێشەکەی ئەمریکا و (NBA) دەگاتە ڕووسیا

بابەتی دواتر

"وشکبوونەوە" لە زیادبووندایە.. ئەو پەیامانە چین کە ئاووهەوا دەیاننێرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share