مۆناکۆ نرخی گەوهەرەکەی فەرەنسای دیاریکرد

ئیدارەی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی نرخی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بۆ یانە داواکارەکانی ئاشکراکرد.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئوریلین چوامینی ئەستێرەی هەڵکشاوی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەلایەن پێنج یانەی زەبەلاحی ئەوروپییەوە داواکراوە، بریتین لە یانەکانی مانچستەر سیتی، چێڵسی، لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس.

لە بەرامبەر خواستی یانە گەورەکاندا، ئیدارەی یانەی مۆناکۆ بڕی 60 ملیۆن یورۆی وەک تێچووی گواستنەوەی ڕەشئەسمەرەکە دیاریکردووە، لە کاتێکدا نرخەکەی لە ترانسفێر مارکت بە 35 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

چوامینی لە 2019ــوە تاوەکو ئێستا بەدرێسی یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە 60 یاری ئەنجامداوە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، لە ساڵی 2021دا پێنج جار لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە بانگهێشتکراوە، لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (یاری كۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا) باشترین ئاستی پێشکەشکرد.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ و بارسا کلاسیکۆ بۆ دوو یاریزان ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

لوکاس تێهەڵچوونەوە بەبڕیاری زیندانیکردنی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share