ڕۆناڵدینیۆ: قەتەر ناوازە بوو و بێهیوا ئێمە بووین

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆ، ئەستێرەی دێرینی بەڕازیل ستایشی مۆندیالی 2022 و وڵاتی قەتەر دەکات، شکستی بەڕازیلیش بە بێهیوابوون وەسف دەکات.

ڕۆناڵدینیۆ بە تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”ی ڕاگەیاندووە، “پێشتر لە جامی جیهانیدا بەشداریم کردووە، ڕاهێنەر لەنێو یاریگادا سەربەستی کردبووم و لە کۆتاییدا ناسناوەکەم بەدەستهێنا، ئەو ئاست و هونەرە بەرزەی یاریزانانی مۆندیالی قەتەر پێشکەشیانکرد زۆر جوان بوو.”

هەروەها دەڵێت، “چێژم وەرگرت لە کێبڕکێکانی مۆندیالی قەتەر، بە هەموو پێوەر و واتایەک ئەم وەشانەی مۆندیال ناوازەترین بوو.”

سەبارەت بە شکستی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەڵێت، “ساتێکی سەخت بوو بۆ گەلی بەڕازیل، چونکە خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێز بووین، بەرگریمان بەهێز بوو، چەندین بەهرەی گەنجمان هەبوو، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و هەموو شتێکت پێنابەخشێت، بەداخەوەم بۆ ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەکەمان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
Total
0
Share