زانكۆی سلێمانی وادەی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن لەناو كەمپی زانكۆكە ڕادەگەیەنێت و بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆییەكانیش مەرجێك دیاریدەكات.

ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2021/ 2022 بەشێوەی خوێندنی ناو کەمپەس لە ڕێکەوتی 16ی تشرینی یەكەمەوە بەپێی خشتەی وانەی كۆلێجەكان دەستپێبكات.

د. ڕەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەر لە دەستپێكردنەوەی خوێندن داوامان لە خوێندكاران ئەوەیە خۆیان بكوتن لەبەر سەلامەتی خۆیان.

وتیشی، “بنكەیەكی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاكسینمان لەناو زانكۆ كردووەتەوە كە ڕۆژانە دەوام دەكەن بۆ كوتانی مامۆستایان، خوێندكاران و فەرمانبەران”.

دەربارەی ئەوەی ئایا چ ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر لە ئەگەری زیادبوونی توشبوون بە ڤایرۆسەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئەپلیكەیشنی خوێندنی ئەلیكترۆنیمان ئامادەیە بۆ ئەگەری زۆربوونی حاڵەتی توشبوون و لە كاتی ڕوودانیدا ئەنجومەنی زانكۆ بڕیار لەسەر ڕێوشوێنی پێویست دەدات.

بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەت لەنێو خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریداوە، کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان لە 16ی ئەم مانگە بەڕووی خوێندکاراندا بەو مەرجە دەبێت کە خوێندکار ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و ھەڵگری (کارتی کوتانی کۆڤید-١٩) بێت.

لە دووشەممەی داهاتووشەوە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان، ئەوانەی تائێستا هیچ ژەمێكی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەتوانن سەردانی مەڵبەندی تەندروستیی زانکۆ لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی یان هەر سەنتەرێكی دیكە بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

بابەتی پێشتر

به‌رشلۆنه‌ له‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ ئومتیتی په‌شیمانبووه‌ته‌وه‌

بابەتی دواتر

مێسی نوێ" له‌ میلانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share