وەزیری پلاندانان: چەند پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ هەڵەبجە ڕادەگەیەنین

پەیكەری عومەری خاوەر، هێمای قوربانیدانی هەڵەبجە فۆتۆ: Google

وەزیری پلاندانانی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “دەمانەوێت پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە لێبكەین”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم وتی، “ئامانجمانە هەڵەبجە بكەینە پارێزگایەك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، هەروەها بتوانین ئەو پرۆژانەی پەیوەندییان بە هاوڵاتییانەوە هەیە بە گەڕیان بخەینەوە”.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاند، “سەردانەكانی حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبن بۆ پارێزگاكە پلانیش هەیە چەند پرۆژەیەكی باش و ستراتیژی لە پارێزگاكە دەستیان پێبكرێتەوە”.

لەمیانی وتەكانیدا دارا ڕەشید ئاشكرایكرد، بریارە شاندێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پاش دوو ڕۆژی دیكە سەردانی هەڵەبجە بكەن و زۆر پرسی گرنگی تایبەت بە پارێزگاكە تاووتوێ بكەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندەران لە شارەكانی دیكەوە ڕوو لە بەغداد دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share