شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسان-ی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە و دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی نیسان-ی 2024 ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
باسی لەوەش کرد، بەپێی رێنماییەکانی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش بڕی 250 بۆ 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان37 هەزارە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share