وەزارەتی دارایی لەبارەی دواكەوتنی مووچەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارەی دواكەوتنی مووچەی 68 فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاودەكاتەوە كە پێشتر لەسەر داهاتی كەپەك خەرجكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بەدواكەوتنی مووچەی 68 فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە پێشتر مووچەكانیان لە سەر داهاتی كەپەك خەرج دەكرا تائێستا نووسراوەكەیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی تا كاری پێویستی لەسەر بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەر ئەو هۆكارە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیار نییە لە دواكەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share