سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

وێنەی كۆبوونەوەكە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە، پرسی دادگاییكردنی “تیرۆریستان” تاووتوێكرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەكەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش UNITAD)) کرد.

لە دیدارەکەدا پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتووێ کران، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش، تیشکی خستووەتەسەر دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانج لەم دادگاییکردنە، پەند وەرگرتنە لەو تاوانانە و ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەیان، وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هاوکات لە گەڵ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەماهەنگ و هاوکاريش بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی، لەلایەن تیرۆریستانەوە وێران کراون، بۆ زەمینەخۆشکردن لە پێناو گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

بابەتی پێشتر

بە سەرپەرشتیی هەردوو هاوسەرۆك مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانان: چەند پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ هەڵەبجە ڕادەگەیەنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە پارێزگارییان لە کوردبوونیان کردووە

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، سەرباری ئەو کارەساتە گەورانەی بەسەریاندا هاتووە بەڵام…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک…
Total
0
Share