لیژنەی لێكۆڵینەوە: 10 هەزار منداڵ لەلایەن قەشەكانەوە دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر

جان مارك سۆفێ، سەرۆكی ئەو لیژنە سەربەخۆیەی كە لێكۆڵینەوەی لە پێشێلكارییە سێكسییەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە 1950ـەوە تا ئێستا كردووە دەڵێت، “هەزاران كەس لەوانەی لە دامەزراوەی ئایینیدا كاریانكردووە دەستدرێژییان كردووەتەسەر منداڵان”.

سەرۆكی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لیژنەكەیان بەڵگەی دەستكەوتووە بەوەی 2900 – 3200 قەشە و ئەندامی كڵێسا دەستدرێژیی سێكسییان كردووەتەسەر منداڵان و ئەوەش كەمترین خەمڵاندنە.

پێشتر لەبارەی ژمارەی ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان كراوەتەسەر، جان مارك سۆفێ ئاشكرایكردبوو، بەلایەنی كەمەوە 10 هەزار منداڵ دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر.

ساڵی 2018 كڵێسای كاسۆلیكی فەرمانیكرد بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە كەیسەكانی دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لەلایەن قەشە و ئەندامانی كڵێساوە.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، لیژنەكە كۆتا ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئەو كەیسانەوە بخاتەڕوو كە لێكۆڵینەوەكردن لەبارەیانەوە پشتی بە تۆمارەكانی كڵێسا و بەڵگەنامەكانی دادگان و پۆلیس و چاوپێكەوتن لەگەڵ قوربانییان و شایەتحاڵاندا بەستووە.

بابەتی پێشتر

ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان ئاگادارنەکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی

بابەتی دواتر

توركیا سزای زیندانیكردنی بەسەر سیاسەتمەدارێكی كورددا سەپاند كە چوار ساڵە كۆچی دواییكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share