ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان ئاگادارنەکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما، تا ئێستا ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بە نووسراوی فەرمیی حکومەت ئاگادارنەکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی سپی.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیی حکومەتمان پێنەگەیشتووە بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی، تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە گوێمان لێبووە نەوت دابەشدەکرێت”.

پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە ئاشکرایکردبوو، حکومەتی هەرێم لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی دەکات و سەرەتا لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات، چونکە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە، زووتر وەرز و شەپۆلی سەرما دەیانگرێتەوە.

لای خۆیەوە ئیسماعیل بەحری لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی – نوێنەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا هیچ نووسراوێک نەهاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڵام بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا ئەو پرسە یەکلایی ببێتەوە”.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەکە وەڵام نەدرایەوە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: چەند کەسێکی هەلپەرست نرخی غازیان لە هەولێر گرانکرد

بابەتی دواتر

لیژنەی لێكۆڵینەوە: 10 هەزار منداڵ لەلایەن قەشەكانەوە دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
0
Share