توركیا سزای زیندانیكردنی بەسەر سیاسەتمەدارێكی كورددا سەپاند كە چوار ساڵە كۆچی دواییكردووە

دادگایەكی توركیا سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانیکردنی بۆ سیاسەتمەدارێكی كورد دەركرد، کە چوار ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، دادگایەكی توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەر “ئەحمەد ئۆندەر”، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخستنەکانی هەدەپە سەپاندووە، كە لە ساڵی 2017 لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دواییکردووە.

ئاماژەیان بەوەكردووە، لە دۆسیەكەدا 29 کەس دادگاییكران، کە ڕەمزییە یاشار هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەڤەری لەنێودابوو، کە لە ساڵی 2019-دا لەدژی ڕێکخستنەکانی کەجەکە دەستگیرکرا و قەیوم لە شوێنی دانرا.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕەمزییە یاشار، فاهیت شاهین ئۆغڵو و محەممەد چابراز بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەریەکێکیان بە 17 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا.

هەروەها 27 سیاسەتمەدارەكەی دیكەی كورد هەر یەکێکیان بە هەشت ساڵ و نۆ مانگ سزادرا.

بابەتی پێشتر

لیژنەی لێكۆڵینەوە: 10 هەزار منداڵ لەلایەن قەشەكانەوە دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتەسەر

بابەتی دواتر

باهۆزی شاهین چەند وڵاتێكی گرتووەتەوە و لە عوممان سێ كەسی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
Total
0
Share