شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی دەڵێت، “شەپۆلێكی بارانبارینی ناوبەناو ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت”.

راشیگەیاند، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی لاوازی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە ئێوارەی رۆژی هەینی و هەندێك كاتی بەیانیی شەممەوە بە بڕی جیاواز و ناوبەناو ئەگەری بارانبارینی زستانە هەیە، لە بەشێكی دەشتەكانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان شەپۆلەكە لاوازدەبێت، لە كۆتایی شەپۆلەكەدا بەهۆی كاریگەریی تۆپەڵە هەوایەكی ساردەوە لە زنجیرە چیاكان ئەگەری بەفربارین هەیە، تاوەكو بەرزایی (1800) مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەگەر هەیە بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەفربارینی كەم و كورتخایەن سەرەوەی زنجیرەچیاكانی ئەزمەڕ، گۆیژە، بەمۆ، زەردە و سەگرمە بگرێتەوە و بەم هۆیەوە پلەكانی گەرمی دادەبەزن و ئێوارەی شەممە كۆتایی بەشەپۆلەكە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share