قوربانییانی كۆچبەرە ڕەقبووەوەكانی نێوان تورکیا و یۆنان گەیشتنە 19 كەس

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، تا ئێستا تەرمی 19 کۆچبەر لە کۆی 22 کۆچبەر كە لە سنووری نێوان ئەو وڵاتە و تورکیادا ڕەقبوونەوە، دۆزراونەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک کۆچبەر لە سنووری تورکیا و یۆنان ڕەقبوونەوە، پێشبینیدەکرێت 22 کۆچبەربن و دوێنێ تەرمی 12 کەسیان دۆزرانەوە، ئەمڕۆش تەرمی 7 کۆچبەری دیکە دۆزراونەتەوە.

ئەوەی لە ڕووداوەکەدا مایەی سەرنجدانە، کۆچبەران کەمترین پاڵتۆ و جلی خۆپاراستن لە سەرمایان لەبەردابووە، ئەمەش شەڕی نێوان تورکیا و یۆنانی گەرمترکردووە و یەکدی بە کەمتەرخەمیكردن لە ڕووداوەکەدا تۆمەتباردەكەن.

تورکیا دەڵێت، کۆچبەرەکان چوونەتە سنووری یۆنان و هێزە ئەمنییەکانی یۆنان جلەکانیان لەبەر داکەندوون و دیپۆرتیان کردوونەتەوە، یۆنانیش دەڵێت ئەو کۆچبەرانە هەر لە سنووری تورکیا ڕەقبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share