ئەمریكا یاسایەكی سەربازی لەبارەی عێراقەوە هەمواردەكاتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای بەكارهێنانی دەسەڵاتی سەربازی لە دژی عێراق دەربڕی.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكادا بە 67 دەنگ لە بەرامبەر 27 دەنگی نەخێردا بڕیاردرا پێشنیازە یاسای هەمواری بەكارهێنانی دەسەڵاتی سەربازی لە دژی عێراق پەسەندبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە بە دەستكردن بە هەمواركردنەوەی هەردوو یاسای ساڵانی 1991 و 2002 بۆ پێدانی دەسەڵات بە سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
Total
0
Share