داوایەكی تەیف سامی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرابوو

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەوبەر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوای چاككردنی هەڵەكانی میزان مراجعەی لە داهات و خەرجیی هەرێمی كوردستان كردووە کە تاوەكو ئێستا چارەسەر نەكراوە و ئامانج لێی شاردنەوەی داهاتەكان بووە.

دەشڵێت، “بە دوو نووسراو لە 19 و 29 شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی كوردستانی لە هەڵە و كەموكوڕیەكانی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعە)ی هەرێم ئاگاداركردووەتەوە تاوەكو چاكی بكەن، بەڵام چاكیان نەكردووە، چەند رۆژێكە تیمێك لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستانی بۆ هەمان مەبەست كردووە”.

باسی لەوەش كردووە، خاڵی دووەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناردنی میزان مراجعەی مانگانەی هەرێمە بۆ بەغداد، بەڵام بەداخەوە ئەوە حاڵی میزان مراجعەی هەرێمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share