(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

ئه‌ستێره‌کانی دیێگۆ سیمیۆنی له‌ده‌ستپێکی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌وه‌ باڵاده‌ستییان نیشاندا و چه‌ندین هه‌لی مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر گۆڵی تێر شتیگن ڕه‌خساند و سه‌رکه‌وتوو بوون له‌ تۆمارکردنی دوو گۆڵ.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 23، 44 له‌لایه‌ن تۆماس لیماری فه‌ره‌نسی و لویس سوارێزی ئورۆگواییه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ تایمی دووه‌مدا هه‌مان سیناریۆکانی تایمی یه‌که‌م دووباره‌بوونه‌وه‌، ئه‌تله‌تی جارێکی دیکه‌ باڵاده‌ستی نیشاندا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له‌ فراوانکردنی ئه‌نجامه‌که‌ و یاریی لوتکه‌‌ به‌هه‌مان ئه‌نجامی تایمی یه‌که‌م (2-0) کۆتاییهات.

https://streamable.com/x73r5l

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ هه‌شت یاری 17 خاڵی کۆکرده‌وه‌ و له‌پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خاڵه‌کانیان هاوتای ڕیاڵ مه‌دریده‌، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه‌ یارییه‌ک که‌متری کردووه‌ و له‌ تۆماری گۆڵیشدا پێشه‌نگه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا که‌ته‌لۆنییه‌کان به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوون (یارییه‌ک که‌متریان کردووه‌).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

بابەتی دواتر

سوارێز به‌شێوازێکی تایبه‌ت ئاماژه‌ی بۆ شکستی کومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share